سیاسەتی تایبەتێتی

 

پێشەکی
دیڤاماڕک ستۆرێکی ئۆنلاینە. تایبەتە بە دابینکردنی بەرهەمەکانی چاودێریی پێست و قژ. بەرهەمەکانمان بە گەرەنتی %100 ئۆرجیناڵن و خۆمان لە ئەڵمانیاوە هاوردەیانئەکەین. تەنیا بەرهەمی دروستکراوی/دروستکراو بۆ وڵاتی ئەڵمانیا پێشکەشئەکەین. ئامانجی ئێمە ڕەزامەندیی کڕیارە ئازیزەکانمانە و دروستکردنی پەیوەندییەکی هەمیشەیی و پتەوە لەنێوانماندا لە ڕێگەی دابینکردنی بەرهەمی کوالیتی بەرز و ئۆرجیناڵەوە.

کووکی
ئێمە تەکنەلۆژیای کووکی بەکارئەهێنین. پەسەندکردنی کووکی ڕێگەئەدات داتاکانی وەک هەڵسوکەوتی گەڕان و ڕێکخستنەکانت بپارێزین لە میانی سەردانکردنت بۆ ستۆرەکەمان بۆئەوەی باشترین ئەزموونت پێشکەشبکەین. کاتێک تۆ ئەچیتە هەژماری تایبەتیی خۆتەوە، ئێمە چەندین کووکی ڕێکئەخەین بۆ هەڵگرتنی زانیارییەکانی چوونەژوورەوەت و هەڵبژاردنەکانی پیشاندانی ڕونمای ئامێرەکەت. کووکیی چوونەژوورەوە بۆ ماوەی 365 ڕۆژ ئەمێنێتەوە. ئەگەر دەربچیت لە هەژمارەکەت، کووکیی چوونەژوورەوە ئەسڕدرێتەوە.

کۆدکردنی زانیاری کەسی
ئێمە پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت بە جددی وەرئەگرین. بۆ تەواو دڵنیابوون، ئێمە تەکنیکە پێشکەوتووەکانی کۆدکردن بەکارەهێنین بۆ پاراستنی ئەو زانیاریانەی کە تۆ پێمان ئەسپێریت لە ژمارە مۆبایل و ئیمەیڵ و زانیارییە کەسییەکان. هەموو ئەو زانیاریانەی کە لە نێوان ئامێرەکەت و سێرڤەرەکانماندا ئەگوازرێنەوە بەبەکارهێنانی پڕۆتۆکۆڵی ستانداردی پیشەسازی پێشکەوتووی وەک SSL کۆد ئەکرێن.

زانیارییە کەسییەکان لەگەڵ کێ بەشئەکەین؟
ئێمە بەهیچ شێوەیەک زانیارییە کەسییەکان وەک ژمارە مۆبایل و ئیمەیڵ و ناو و ناونیشان لەگەڵ هیچ لایەن و ڕێکخراو و بازاڕ و کۆمپانیایەکی تردا بەشناکەین.

تاکو کەی زانیارییە کەسییەکان ئەهێڵینەوە؟
پاش دروستکردنی هەژمار لە دیڤاماڕک، زانیارییە کەسییەکان لە پڕۆفایلی بەکارهێنەردا بەشێوەیەکی هەمیشەیی ئەمێنێتەوە و پارێزراو ئەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بەکارهێنەر هەر کاتێک بێت ئەتوانێت دەستکارییان بکات و بیانگۆڕێت.
ئەگەر تۆ بتەوێت هەژمارەکەت بسڕیتەوە و هیچ داتا و زانیارییەکت لامان نەمێنێت، ئەوا پێویستە پەیوەندیمان پێوە بکەیت بە پەنجەنان بە ‘سڕینەوەی هەژمار‘ دا.

تایبەتێتیی مناڵان
ستۆرەکەمان هیچ جۆرە پەیوەندییەکی نییە بە کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵەوە. پێویستە بزانرێت ئێمە زانیاریی کەسی وەک کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت لە هیچ کەسێک وەرناگرین تاکو بزانین تەمەنی بەکارهێنەر چەندە. ئەگەر تۆ دایک و باوکیت یان سەرپەرشتیاریت و ئاگاداریت کە منداڵەکەت خوار تەمەنی 18 ساڵە و ستۆرەکەمان بەکارئەهێنێت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە تاکو هەنگاوبنێین بۆ سڕینەوەی هەژماری مەبەست لە سێرڤەرەکانمان.

 

سیاسەتی تایبەتێتی لە دیڤاماڕک ئەکرێت لە هەر کاتێکدا نوێبکرێتەوە و گۆڕانکاریی تێدا بکرێت.
ئەگەر هەر پرسیارێک یان نیگەرانییەکتان هەیە پەیوەست بە سیاسەتی تایبەتێتیی دیڤاماڕک، تکایە دوودڵ مەبن لە پەیوەندیکردن پێمانەوە.
info@divamark.com

 
دڵخوازەکانم
بەشەکان