کرێمی دژە زیپکەی لا ڕۆش پۆزەی ئێفاکلا دوۆ SPF 30
31000دینار نرخی پێشوو: 31000دینار.21000دینارنرخی ئێستا: 21000دینار.
گونجاوە بۆ پێستی زیپکاوی، چەور و هەستیار.
- شێوازەکانی گەیاندن
-
هەموو ڕۆژەکانی هەفتە گەیاندن هەیە.
کاژێر 09:00 ی بەیانی - 05:00 ی ئێوارە.
شێوازەکانی گەیاندن:
- _گەیاندنی ئاسایی: 1 - 2 ڕۆژ ئەخایەنێت.
- _گەیاندنی بێبەرامبەر: 1 - 2 ڕۆژ ئەخایەنێت.
- (ئەگەر کڕین زیاتر بێت لە 60 هەزار دینار)
- (تەنیا لەنێو شاری سلێمانی)
-
هەموو ڕۆژەکانی هەفتە گەیاندن هەیە.
- گەڕاندنەوەی بەرهەم
کڕیاری ئازیز ئەگەر ئەتەوێت بەرهەمێك بگەڕێنیتەوە، تکایە پێداچوونەوەبکە بەم خاڵانەی خوارەوەدا:
- سەرەتا پێویستە داوای گەڕاندنەوە لە دیڤاماڕکەوە پێشکەشبکرێت. بە پەیوەندیکردن پێمانەوە.
- دیڤاماڕک گەڕاندنەوەی هەر بەرهەمێک یان داواکارییەک لە ماوەی 7 ڕۆژ پاش گەیاندنی داواکارییەکە پەسەندئەکات.
- ئەگەر کڕیار پاش جێگیرکردنی داواکارییەکەی پەشیمان بووەوە یان ویستی بەرهەمێک یان چەند بەرهەمێک زیادبکات/کەمبکاتەوە بۆ داواکارییەکەی، پێویستە لەماوەی 3 کاژێردا پەیوەندیمان پێوە بکات.
- ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە نەبوو کە داواکراوە، ئەوا کڕیار مافی گەڕاندنەوەی هەیە. لەم کاتەدا دیڤاماڕک بەرپرسیار ئەبێت لە چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە. بەڵام ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەنراوەتە دەستی کڕیار بەڵام چیتر ئارەزووی بەکارهێنانی لەسەر نییە، ئەوا کڕیار چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە لەئەستۆئەگرێت. بەداخەوە تێچووی شێوازی گەیاندنی یەکەمجار نابژێردرێت بەڵکو تەنیا نرخی بەرهەمەکان ئەبژێردرێت.
- ئەبێت بەرهەمی داواکراو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەندراوەتە دەستی کڕیار نەک هاوشێوەکەی یان بەرهەمێکی جیاواز. هەروەها نەکرابێتەوە و بەکارنەهێنرابێت. بۆ دڵنیابوون لە بەکارنەهێنراوی، پێویستە لەزگەی دڵنیایی سەر بەرهەمەکان وەک خۆی بمێنێتەوە و لێنەکرێتەوە.
- پرسیارت هەیە لەسەر ئەم بەرهەمە؟
کرێمی دژە زیپکەی لا ڕۆش پۆزەی ئێفاکلا فاکتەری پاراستنی خۆر 30 چارەسەرێکی نموونەیی زیپکەیە و دروستبوونی زیپکەی قاوەیی و سور کەمئەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەریی هەیە لەسەر ئارامکردنەوەی پێست و دژە هەوکردنیشە. هەروەها ئێس پی ئێف 30 لەخۆئەگرێت بۆئەوەی پێست بپارێزێت لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی.
AQUA / WATER OCTOCRYLENE GLYCERIN HOMOSALATE ETHYLHEXYL SALICYLATE ALCOHOL DENAT NIACINAMIDE BUTYL METHOXYDIBENZOYLMETHANE DIMETHICONE SORBITAN STEARATE SILICA ISOPROPYL LAUROYL SARCOSINATE STYRENE/ACRYLATES COPOLYMER PROPYLENE GLYCOL POTASSIUM CETYL PHOSPHATE DISOPROPYL SEBACATE PEG-20 PEG-8 LAURATE ZINC PCA DIMETHICONE/VINYL DIMETHICONE CROSSPOLYMER 2-OLEAMIDO-1 3-OCTADECANEDIOL INULIN LAURYL CARBAMATE CARNOSINE POLOXAMER 338 AMMONIUM POLYACRYLOYLDIMETHYL TAURATE DISODIUM EDTA SUCROSE COCOATE CAPRYLOYL SALICYLIC ACID XANTHAN GUM T-BUTYLALCOHOL BHT SALICYLIC ACID PARFUM/FRAGRANCE (CODE F.I.L.: B199058/1)
بەکارهێنان
پێشەکی دەموچاوت بشۆ بەو جێڵەی گونجاوە بۆ پێستت پاشان وشکیبکەرەوە. ئەتوانیت تۆنەریش بەکاربهێنیت لەپاش وشککردنەوەی دەموچاو. پاشان بڕێکی کەم لە کرێمەکە بخەرە سەر پەنجەت و بیدە لە شوێنە توشبووەکان بە زیپکە. ئەتوانیت بۆ تەواوی دەموچاویشت بەکاریبهێنیت. باشتر وایە بەیانیان بەکاریبهێنێت وەک بەشێک لە ڕۆتینی چاودێریی پێستت. ئەگەر ئەچیتە دەرەوە و ماوەیەکی زۆر لەبەر خۆردا ئەمێنێتەوە، باشترە کە بەدوایدا دژەخۆر بەکاربهێنیت کە ئێس پی ئێفەکەی لانیکەم 30 بێت بۆئەوەی پێستت لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی بپارێزیت. هەرچەندە ئەم کرێمە خۆی پارێزەری دژەخۆریش لەخۆئەگرێت بەڵام بۆ زیاتر پاراستنی پێست باشتر وایە دژەخۆر بەدوایدا بەکاربهێنیت.
هەمیشە ئەو ڕێنماییانەش بخوێنەرەوە کە لە پاکەتی بەرهەمەکەدا هاتووە و ڕاوێژبکە بە پزیشکی پێست ئەگەر هەر نیگەرانییەک یان پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە، بەتایبەتی ئەگەر پێستت هەستیارە یان چارەسەری تری زیپکە بەکارئەهێنیت.
ئەکرێت حەزت لەمانەش بێت
گونجاوە بۆ پێستی زیپکاوی، چەور و هەستیار.
پێستی تێکچوو و وشک و هەستیار
گونجاوە بۆ پێستی چەور و کونیلە گەورە.
لە ئێستادا بەردەست نییە