سیرەمی ژێر چاوی زە ئۆردنەری مۆڵیکیوڵس کافاین سڵوشن %5 ئی جی سی جی

براند وێنە

18000دینار

براند: The Ordinary

گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست.

  پەلەکە! فرۆشتن بەم نرخە هەرزانە کۆتایی دێت لە:
  •  شێوازەکانی گەیاندن
  •  گەڕاندنەوەی بەرهەم

    کڕیاری ئازیز ئەگەر ئەتەوێت بەرهەمێك بگەڕێنیتەوە، تکایە پێداچوونەوەبکە بەم خاڵانەی خوارەوەدا:

    1. سەرەتا پێویستە داوای گەڕاندنەوە لە دیڤاماڕکەوە پێشکەشبکرێت. بە پەیوەندیکردن پێمانەوە.
    2. دیڤاماڕک گەڕاندنەوەی هەر بەرهەمێک یان داواکارییەک لە ماوەی 7 ڕۆژ پاش گەیاندنی داواکارییەکە پەسەندئەکات.
    3. ئەگەر کڕیار پاش جێگیرکردنی داواکارییەکەی پەشیمان بووەوە یان ویستی بەرهەمێک یان چەند بەرهەمێک زیادبکات/کەمبکاتەوە بۆ داواکارییەکەی، پێویستە لەماوەی 3 کاژێردا پەیوەندیمان پێوە بکات.
    4. ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە نەبوو کە داواکراوە، ئەوا کڕیار مافی گەڕاندنەوەی هەیە. لەم کاتەدا دیڤاماڕک بەرپرسیار ئەبێت لە چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە. بەڵام ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەنراوەتە دەستی کڕیار بەڵام چیتر ئارەزووی بەکارهێنانی لەسەر نییە، ئەوا کڕیار چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە لەئەستۆئەگرێت. بەداخەوە تێچووی شێوازی گەیاندنی یەکەمجار نابژێردرێت بەڵکو تەنیا نرخی بەرهەمەکان ئەبژێردرێت.
    5. ئەبێت بەرهەمی داواکراو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەندراوەتە دەستی کڕیار نەک هاوشێوەکەی یان بەرهەمێکی جیاواز. هەروەها نەکرابێتەوە و بەکارنەهێنرابێت. بۆ دڵنیابوون لە بەکارنەهێنراوی، پێویستە لەزگەی دڵنیایی سەر بەرهەمەکان وەک خۆی بمێنێتەوە و لێنەکرێتەوە.
     

سیرەمی ژێر چاوی زە ئۆردنەری مۆڕ مۆڵیکیوڵس کافاین سڵوشن %5 ئی جی سی جی گیراوەیەکی بەهێز و ئامانجدارە بۆ چاوە ماندووەکان. ئەم سیرەمە کافاین لەخۆئەگرێت کە کارئەکات بۆ کەمکردنەوەی دەرکەوتنی ئاوساوی و بازنەی ڕەشی ژێر چاو. هەروەها ئی جی سی جیی لەخۆئەگرێت کە لە گەڵای چای سەوزەوە وەرگیراوە وەک دژەئۆکسێنەر کارئەکات. هەردووکیان پێکەوە ئەبنە هۆی زیندووکردنەوە و نوێکردنەوەی ناوچەی ناسکی ژێر چاو، و یارمەتیدەرن بۆ بەدەستهێنانی دیمەنێکی زیندووتر و بەئاگاتر و گەشاوەتری چاوەکان.

Aqua (Water), Caffeine, Maltodextrin, Glycerin, Propanediol, Epigallocatechin Gallatyl Glucoside, Gallyl Glucoside, Hyaluronic Acid, Oxidized Glutathione, Melanin, Glycine Soja (Soybean) Seed Extract, Urea, Pentylene Glycol, Hydroxyethylcellulose, Polyacrylate Crosspolymer-6, Xanthan gum, Lactic Acid, Dehydroacetic Acid, Trisodium Ethylenediamine Disuccinate, Propyl Gallate, Dimethyl Isosorbide, Benzyl Alcohol, 1,2-Hexanediol, Ethylhexylglycerin, Phenoxyethanol, Caprylyl Glycol

بەکارهێنان

سەرەتا دەموچاوت بشۆ بەو جێڵەی گونجاوە بۆ پێستت و پاشان وشکیبکەرەوە. ئینجا دڵۆپێک لە سیرەمەکە بدە لە پێستی ژێر هەر چاوێکت. بە بەکارهێنانی سەری پەنجەت بەنەرمونیانی بڵاویبکەرەوە بە ناوچەی ژێر چاودا. وا باشترە بەیانیان و شەوانە بەکاریبهێنیت.

ئاگاداربە سیرەمەکە نەچێتە چاوتەوە. ئەگەر  شتێکی وا ڕوویدا، دەستبەجێ چاوەکانت با ئاوێکی پاک بشۆ.

 باجی دڵنیایی ستۆرەکەمان Trust
 
دڵخوازەکانم
بەشەکان