کرێمی دژە زیپکەی بالیا مێد
7500دینار نرخی پێشوو: 7500دینار.3000دینارنرخی ئێستا: 3000دینار.
گونجاوە بۆ پێستی زیپکاوی، چەور و هەستیار.
- گەڕاندنەوەی بەرهەم
کڕیاری ئازیز ئەگەر ئەتەوێت بەرهەمێك بگەڕێنیتەوە، تکایە پێداچوونەوەبکە بەم خاڵانەی خوارەوەدا:
- سەرەتا پێویستە داوای گەڕاندنەوە لە دیڤاماڕکەوە پێشکەشبکرێت. بە پەیوەندیکردن پێمانەوە.
- دیڤاماڕک گەڕاندنەوەی هەر بەرهەمێک یان داواکارییەک تاکو 2 هەفتە پاش گەیاندن پەسەندئەکات.
- ئەگەر کڕیار پاش جێگیرکردنی داواکارییەکەی پەشیمان بووەوە یان ویستی بەرهەمێک یان چەند بەرهەمێک زیادبکات/کەمبکاتەوە بۆ داواکارییەکەی، پێویستە بەزووترین کات پەیوەندیمان پێوە بکات.
- ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە نەبوو کە داواکراوە، ئەوا کڕیار مافی گەڕاندنەوەی هەیە. لەم کاتەدا دیڤاماڕک بەرپرسیار ئەبێت لە چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە. بەڵام ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەنراوەتە دەستی کڕیار بەڵام چیتر ئارەزووی بەکارهێنانی لەسەر نییە، ئەوا کڕیار چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە لەئەستۆئەگرێت. بەداخەوە تێچووی شێوازی گەیاندنی یەکەمجار نابژێردرێت بەڵکو تەنیا نرخی بەرهەمەکان ئەبژێردرێت.
- ئەبێت بەرهەمی داواکراو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەندراوەتە دەستی کڕیار نەک هاوشێوەکەی یان بەرهەمێکی جیاواز. هەروەها نەکرابێتەوە و بەکارنەهێنرابێت. بۆ دڵنیابوون لە بەکارنەهێنراوی، پێویستە لەزگەی دڵنیایی سەر بەرهەمەکان وەک خۆی بمێنێتەوە و لێنەکرێتەوە.
- پرسیارت هەیە لەسەر ئەم بەرهەمە؟
کرێمی دەموچاوی دژە زیپکەی بالیا مێد ئەڵترا سێنستڤ بەشێوەیەکی تایبەت بۆ پێستی هەستیار دروستکراوە. تێکەڵکردنی پێکهاتە چالاکەکان بەشێوەیەکی کاریگەر یارمەتیی پەڵەی پێست ئەدات و لە هەمان کاتدا کاریگەریی هێورکەرەوەی هەیە. پێکهاتەی سیکا یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی سووربوونەوە و خورانی پەڵە. تێکەڵکردنی زینک و پانتینۆڵ پاڵپشتی شێداربوونی پێست و نەمانی زیپکە ئەکەن. هەروەها ئەلانتۆین و ترشی گلیسیریتینیک ئەبنە هۆی ئارامکەردنەوەی پێست. لەلایەن کۆمەڵەی هەستیاری و تەنگەنەفەسی و ئی ڤیی ئەڵمانیەوە تاقیکراوەتەوە و پێشنیارکراوە.
ئەم بەرهەمە بەبێ بۆن و پارابین و بۆیاخ و مایکرۆپلاستیک و پۆڵیمێرە.
AQUA, GLYCERIN, DIPROPYLHEPTYL CARBONATE, CETYL ALCOHOL, DICAPRYLYL ETHER, GLUCOMANNAN, PANTHENOL, HYDROXYACETOPHENONE, SODIUM STEAROYL GLUTAMATE, DISTARCH PHOSPHATE, ALLANTOIN, DIPOTASSIUM GLYCYRRHIZATE, 1,2-HEXANEDIOL, CAPRYLYL GLYCOL, ZINC PCA, TOCOPHEROL, CHONDRUS CRISPUS POWDER, MADECASSOSIDE, LACTIC ACID.
بەکارهێنان
پێشەکی دەموچاوت بشۆ بەو جێڵەی گونجاوە بۆ پێستت پاشان وشکیبکەرەوە. بڕێکی زۆر کەم لە کرێمەکە بخەرە سەر پەنجەت و بیدە لە شوێنە توشبووەکان بە زیپکە. باشتر وایە بەیانیان و ئێواران بەکاریبهێنێت وەک بەشێک لە ڕۆتینی چاودێریی پێستت. ئەگەر بەیانیان کرێمەکە بەکارئەهێنیت بیر لەوە بکەرەوە کە بەدوایدا دژەخۆر بەکاربهێنیت کە ئێس پی ئێفەکەی لانیکەم 30 بێت بۆئەوەی پێستت لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی بپارێزیت.
هەمیشە ئەو ڕێنماییانەش بخوێنەرەوە کە لە پاکەتی بەرهەمەکەدا هاتووە و ڕاوێژبکە بە پزیشکی پێست ئەگەر هەر نیگەرانییەک یان پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە، بەتایبەتی ئەگەر پێستت هەستیارە یان چارەسەری تری زیپکە بەکارئەهێنیت.
ئەکرێت حەزت لەمانەش بێت
گونجاوە بۆ پێستی زیپکاوی، چەور و هەستیار.
پێستی تێکچوو و وشک و هەستیار
لە ئێستادا بەردەست نییە
گونجاوە بۆ پێستی چەور و کونیلە گەورە.
لە ئێستادا بەردەست نییە