کەفی خاوێنکردنەوەی بالیا
6000دینار نرخی پێشوو: 6000دینار.3000دینارنرخی ئێستا: 3000دینار.
گونجاوە بۆ پێستی هەستیار و وشک.
- گەڕاندنەوەی بەرهەم
کڕیاری ئازیز ئەگەر ئەتەوێت بەرهەمێك بگەڕێنیتەوە، تکایە پێداچوونەوەبکە بەم خاڵانەی خوارەوەدا:
- سەرەتا پێویستە داوای گەڕاندنەوە لە دیڤاماڕکەوە پێشکەشبکرێت. بە پەیوەندیکردن پێمانەوە.
- دیڤاماڕک گەڕاندنەوەی هەر بەرهەمێک یان داواکارییەک تاکو 2 هەفتە پاش گەیاندن پەسەندئەکات.
- ئەگەر کڕیار پاش جێگیرکردنی داواکارییەکەی پەشیمان بووەوە یان ویستی بەرهەمێک یان چەند بەرهەمێک زیادبکات/کەمبکاتەوە بۆ داواکارییەکەی، پێویستە بەزووترین کات پەیوەندیمان پێوە بکات.
- ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە نەبوو کە داواکراوە، ئەوا کڕیار مافی گەڕاندنەوەی هەیە. لەم کاتەدا دیڤاماڕک بەرپرسیار ئەبێت لە چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە. بەڵام ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەنراوەتە دەستی کڕیار بەڵام چیتر ئارەزووی بەکارهێنانی لەسەر نییە، ئەوا کڕیار چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە لەئەستۆئەگرێت. بەداخەوە تێچووی شێوازی گەیاندنی یەکەمجار نابژێردرێت بەڵکو تەنیا نرخی بەرهەمەکان ئەبژێردرێت.
- ئەبێت بەرهەمی داواکراو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەندراوەتە دەستی کڕیار نەک هاوشێوەکەی یان بەرهەمێکی جیاواز. هەروەها نەکرابێتەوە و بەکارنەهێنرابێت. بۆ دڵنیابوون لە بەکارنەهێنراوی، پێویستە لەزگەی دڵنیایی سەر بەرهەمەکان وەک خۆی بمێنێتەوە و لێنەکرێتەوە.
- پرسیارت هەیە لەسەر ئەم بەرهەمە؟
کەفی پاککەرەوەی بالیا لەگەڵ دەرهاویشتەی گوڵی بادەم بەرهەمهێنراوە. پێکهاتەیەکی کرێمیی نەرم و سوکی هەیە دڵنیایی ئەدات لە پاککردنەوەیەکی باشی پێست. لەگەڵ پرۆڤیتامین بی پێنج پێستت لە وشکبوونەوە ئەپارێزێت و هەستێکی خۆش و نەرمونیان ئەبەخشێت بە پێست.
ئەم بەرهەمە بەبێ مایکرۆپلاستیک و پۆڵیمەر دروستکراوە. هەروەها بێ کحول، بێ بۆیاخ، بێ نانۆگەردیلە، بێ پارابین، بێ پارافین و زەیتی کانزاییە.
ئەکرێت حەزت لەمانەش بێت
گونجاوە بۆ پێستی چەور و هەستیار.
لە ئێستادا بەردەست نییە
گونجاوە بۆ پێستی هەستیار.
گونجاوە بۆ پێستی چەور و زیپکاوی.
گونجاوە بۆ پێستی ئاسایی و وشک و هەستیار.
لە ئێستادا بەردەست نییە
گونجاوە بۆ پێستی ئاسایی و چەور.
گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست.