چاودێریی پێست و قژ بۆ هەموو تەمەنێک

لەگەڵ هەر ئاستێکی تەمەنمان پێویستمان بە گۆڕانکاری هەیە لە چاودێریی پێست و قژماندا. گرنگە ڕۆتینەکانمان بگونجێنین بۆئەوەی پێست و قژمان لە هەموو ئاستەکانی ژیاندا بە باشترین شێوە دەربکەون. جا ئەگەر تۆ لە تەمەنی بیستەکاندا بیت یان پەنجا و بەرەوژوور، لێرەدا چەند ئامۆژگارییەکت بۆ ئەخەینەڕوو کە یارمەتیت ئەدەن شۆخ و شەنگ دەربکەویت.

ئامۆژگارییەکانی چاودێریی پێست:

1. پاراستنی پێستت لە تیشکی خۆر: تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیربوونی پێشوەختە. دژەخۆرێکی ئاوێزە (شەبەنگی ڕووناکی)ی فراوان بەکاربهێنە کە لانیکەم فاکتەری پاراستنی خۆر 30 ی هەبێت، تەنانەت لە ڕۆژانی هەوریشدا.

2. خاوێنکردنەوە و شێدارکردنی پێست: ڕۆژانە دووجار دەموچاوت خاوێنبکەرەوە بۆ لابردنی پیسی و چەوریی زیادە. جێڵ یان کەفێکی نەرم هەڵبژێرە کە لەگەڵ جۆری پێستتدا ئەگونجێت و بەدوایدا شێدارکەرەوە بەکاربهێنە.

3-بەکارهێنانی بەرهەمی دژە پیربوون: بەدوای ئەو بەرهەمانەی چاودێری پێستدا بگەڕێ کە پێکهاتەی وەک ڕێتینۆڵ و ترشی هایلورۆنیک و دژە ئۆکسانی تێدایە. ئەمانە ئەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی دەرکەوتنی هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچی و باشترکردنی لاستیکی پێست.

4- مل و دەستەکانت لەبیرمەکە: زۆرجار چاوپۆشی لە مل و دەستەکان ئەکرێت بەڵام نیشانەکانی پیربوون لەم ناوچانەشدا دەرئەکەون! با ڕۆتینی چاودێریی پێستت ئەم ناوچانەش بگرێتەوە بە بەکارهێنانی شێدارکەرەوە و دژەخۆر.

ئامۆژگارییەکانی چاودێریی قژ:

1- قژت بەشێداری بهێڵەرەوە: لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنمان قژمان زیاتر وشکەبێتەوە. هەوڵبدە بەردەوام شامپۆ و کۆندیشنەری شێدارکەرەوە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی قژت بەشێداری بمێنێتەوە.

2- پاراستنی قژت لە گەرما: بەکارهێنانی ئامێرەکانی ستایلکردنی گەرمی وەک ئوتوی تەخت و لوولکردنی قژ کەمبکەرەوە، چونکە زیان بە قژت ئەگەیەنن. خۆ ئەگەر بەکارتهێنان، پێشتر سپرای پارێزەری گەرمی بەکاربهێنە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی، وەک سوتانی قژ و تۆشبوون بە مخۆرکە.

3- قژبڕینی بەردەوام: بڕینی قژ بەبەردەوامی ئەتوانێت یارمەتیت بدات بۆئەوەی قژت تەندروست دەربکەوێت و ڕێگریئەکات لە مخۆرکە و تێکشکانی سەر تاڵە مووەکان. لەگەڵ ئارایشتکەرەکەت ڕاوێژبکە لەسەر ستایلێک کە لەگەڵ شێوەی دەموچاوت و شێوازی ژیانتدا ئەگونجێت.

لەبیرتبێت هەڵکشانی تەمەن بە شۆخ و شەنگییەوە بریتییە لە قبوڵکردنی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەگەڵ تەمەندا دێن و ئاگاداربوون و بایەخدانە بە خۆت. بە جێبەجێکردنی ئەم چەند ڕێنماییانەی چاودێری پێست و چاودێری قژ، ئەتوانیت لە هەموو تەمەنێکدا بەباشترین شێوە دەربکەویت و هەست بە باشترین شێوە بکەیت. بەهیوای تەندروستی.

ترشی هایلورۆنیک بۆ تەندروستی پێست
جیاوازی لەنێوان تۆنەر و ئاوی میسێلار
سەبەتەکەم
دڵخوازەکانم
بەشەکان