مەرج و ڕێساکانی بەکارهێنان بەمشێوەیەی خوارەوەن:
ناوەڕۆکی بەرهەمەکان بۆ زانیاریی ئێوەیە لەسەر بەرهەمەکان. ئەتوانرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە دەستکاریکردن و نوێکردنەوەیان تێدا بکرێت.
ئێمە گەرەنتیی ئەوە ئەکەین کە بەرهەمەکانمان ئۆریجناڵن و فەیک نین، بەڵام نە ئێمە نە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانیش گەرەنتی ناکەین کە بەرهەمێکی دیاریکراو %100 کاربکات بۆ هەموو کەسێک. لەکاتێکدا جۆری قژ و پێستی کەسەکان جیاوازن. سەرەڕای جیاوازی لە هۆڕمۆنەکان و شێوازی ژیان و خۆراکی ڕۆژانە و جیاوازیی تەمەن و تەندروستی و ژینگە.
دروستکردنی هەژمار
ژمارە مۆبایلێک تەنیا یەک هەژماری پێ دروستئەکرێت و تەنیا ژمارە مۆبایلی کارا و نێوخۆی وڵات ڕێگەپێدراوە.
نووسینی ئیمەیڵێکی کارا لە میانەی دروستکردنی هەژمارەکەتدا ئارەزوومەندانەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر بینووسیت سودمەند ئەبیت لە داشکاندنی تایبەتی و ئاگاداری بەرهەمە نوێ و تازە گەیشتووەکانمان ئەبیت. هەروەها پسوڵە و دۆخی داواکارییەکانت بە ئیمەیڵ پێئەگات و لەکاتی بیرچوونەوەی تێپەڕە وشە (پاسوۆرد) ی هەژمارەکەت و دووبارە دانانەوەی تێپەڕوشەی نوێ و دەستڕاگەیشتنەوە بە هەژمارەکەت سودی لێ وەرئەگریت. ئەتوانیت ئیمەیڵ لەکاتی دروستکردنی هەژمار یان پاش دروستکردنی هەژمار لە بەشی هەژمار » زانیاریی کەسی دایبنێیت یان بیگۆڕیت.
جێگیرکردنی داواکاری
داواکاری تەنیا لەڕێگەی ئەپی دیڤاماڕکەوە ئەکرێت.
پێویستە کڕیار هەژماری تایبەتیی خۆی دروستبکات لە دیڤاماڕک.
پێویستە کڕیار تەمەنی سەروو 18 ساڵ بێت بۆئەوەی بتوانێت داواکاری بکات.
پێویستە لەکاتی جێگیرکردنی داواکاریدا مەرج و ڕێساکان پەسەندبکرێت.
بۆ جێگیرکردنی داواکاری پێویستمان بە زانیاریی کەسییە. وەک: ناو، ناوی باوک، ناونیشان، ئیمەیڵ و ژمارە مۆبایل.
پێویستە زانیارییەکان ورد و ڕاستەقینە بن.
ئێمە مافی هەڵوەشاندنەوەی داواکاریمان هەیە لە ئەگەری پێدانی زانیاریی نادروست یان نەمانی بەرهەمی داواکراو لە کۆگە.
پارەدان
شێوازەکانی پارەدان بریتین لە:
کاش لەکاتی گەیاندن: کاتێک داواکارییەکەتمان گەیاندە دەستی بەڕێزتان، کۆی گشتی تێچووی بەرهەمەکان و شێوازی گەیاندن بە کاش وەرئەگرین.
فاستپەی و ئێف ئای بی: پێویستە پاش جێگیرکردنی داواکارییەکەت کۆی گشتی تێچووی بەرهەمەکان و شێوازی گەیاندن بە فاستپەی یان ئێف ئای بی بنێریت بۆ ژمارە مۆبایلەکەمان بەمەبەستی ئامادەکردنی داواکارییەکەت.
گەڕاندنەوەی بەرهەم
کڕیاری ئازیز! ئێمە ئەمانەوێت بەتەواوی ڕازی بیت لە کڕینەکەت. سیاسەتی گەڕاندنەوەمان بەشێوەیەک داڕێژراوە کە سادە و ڕوون بێت.
ئەگەر ئەتەوێت بەرهەمێك بگەڕێنیتەوە، تکایە پێداچوونەوەبکە بەم خاڵانەی خوارەوەدا:
- سەرەتا پێویستە داوای گەڕاندنەوە لە دیڤاماڕکەوە پێشکەشبکرێت. بە پەیوەندیکردن پێمانەوە.
- دیڤاماڕک گەڕاندنەوەی هەر بەرهەمێک یان داواکارییەک تاکو 2 هەفتە پاش گەیاندن پەسەندئەکات.
- ئەگەر کڕیار پاش جێگیرکردنی داواکارییەکەی پەشیمان بووەوە یان ویستی بەرهەمێک یان چەند بەرهەمێک زیادبکات/کەمبکاتەوە بۆ داواکارییەکەی، پێویستە لەماوەی 3 کاژێردا پەیوەندیمان پێوە بکات.
- ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە نەبوو کە داواکراوە، ئەوا کڕیار مافی گەڕاندنەوەی هەیە. لەم کاتەدا دیڤاماڕک بەرپرسیار ئەبێت لە چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە. بەڵام ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەنراوەتە دەستی کڕیار بەڵام چیتر ئارەزووی بەکارهێنانی لەسەر نییە، ئەوا کڕیار بەرپرسیار ئەبێت لە چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە. بەداخەوە تێچووی شێوازی گەیاندنی یەکەمجار نابژێردرێت بەڵکو تەنیا نرخی بەرهەمەکان ئەبژێردرێت.
- ئەبێت بەرهەمی داواکراو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەندراوەتە دەستی کڕیار نەک هاوشێوەکەی یان بەرهەمێکی جیاواز. هەروەها نەکرابێتەوە و بەکارنەهێنرابێت. بۆ دڵنیابوون لە بەکارنەهێنراوی، پێویستە لەزگەی دڵنیایی سەر بەرهەمەکان وەک خۆی بمێنێتەوە و لێنەکرێتەوە.
کارتی دیاری و کۆپۆن و پۆینتی سور
داشکاندن لەکاتی جێگیرکردنی داواکاری لەڕێگەی داخڵکردنی کۆدی کۆپۆن و کارتی دیاری و دەستنیشانکردنی پۆینتەکانی پرۆگرامی پۆینتی سور ئەکرێت.
پێویستە کۆدی نهێنیی کۆپۆن و کارتی دیاری پارێزراو بێت و لەگەڵ کەسدا بەشنەکرێت.
ئەگەر کۆدی کۆپۆن یان کارتی دیاری کارنەکات، دیارە هەڵە نووسراوە، بەسەرچووە (بەتایبەت کۆپۆن) یان پێشتر بەکارهاتووە. بۆیە دیڤاماڕک بەرپرسیارییەتی هەڵناگرێت.
پۆینتە سورەکان وەک پاداشتێکە کە بەردەستە بۆ هەموو کڕیارەکانمان و بێگومان بێبەرامبەرە. لەگەڵ دروستکردنی هەژمار و جێگیرکردنی هەر داواکارییەکدا ئەتوانرێت بەبڕی جیاواز بۆ هەر بەرهەمێک پۆینت بەدەستبهێنرێت و بەکاربهێنرێتەوە بەمەبەستی داشکاندن لە داواکارییەکانی داهاتوودا. لەکاتی هەڵوەشاندنەوەی داواکاریدا پۆینتی بەدەستهێنراو کەمئەکرێتەوە. هەروەها ناتوانرێت پۆینتەکان بەشبکرێت یان بنێردرێت لە نێوان دوو کەسدا.
خاوەندارێتی
دیڤاماڕک خاوەندارێتیی ئێمەیە و هەموو مافێکمان پارێزراوە لە ناوەڕۆکی بەرهەمەکان و دیزاین و شێواز و دیمەن و دەرکەوتن و گرافیک.
هەر جۆرە بەکارهێنانێکی بێ مۆڵەت لە ناو و لۆگۆی دیڤامارک و ئەنجامدانی لەبەرگرتنەوەی ناوەڕۆکی بەرهەم و بابەتەکانمان کە سکرینشۆت و کۆپیکردن لەخۆئەگرێت و دووبارە بەکارهێنانەوەی لە هەر بازاڕ و پەیجێکدا ڕێگەپێنەدراوە. بەپێچەوانەوە دیڤاماڕک هەڵئەستێت بە تۆمارکردنی داوای یاسایی.