دژەخۆری سەندانس سێنستیڤ فاکتەری پاراستنی خۆر 50 یە و زۆر گونجاوە بۆ پێستی هەستیار. دژە ئاوە و (پشکنینی سەربەخۆ پشتڕاستیئەکاتەوە کە دوای 40 خولەک لەنێو ئاودا، لانیکەم 50%ی فاکتەری پاراستنی خۆر هێشتا ئەمێنێتەوە). هەروەها شێی پێویست دابینئەکات بۆ ماوەی 24 کاژێر و دژەخۆرەکە بێ بۆن و بێ ئۆکتۆکریلینە.
ئەم بەرهەمە بێ مایکرۆپلاستیک و پۆلیمەر دروستکراوە. هەروەها بەبێ کحول، بێ خوێی ئەلەمنیۆم، بێ بۆیە، بێ مادەی پارێزەر، بێ نانۆگەردیلە، بێ پارابین و پارافین، بێ زەیتی کانزایی و بێ بۆنە.