سیرەمی ڤیشی مینیراڵ 89 هایلورۆنیک بووستەر، هاوڕێی ڕۆژانەتە لە ڕۆتینی چاودێریی پێستتدا. ئەم سیرەمە لە ئاوی گڕکانەکانی ڤیشی کە بە زیاتر لە 15 جۆر کانزا دەوڵەمەندە، و ترشی هایلورۆنیک و گلیسیرین پێکهاتووە کە پێست نەرم و شێدار و ئاودار ئەکات و بەربەستی پاراستنی سروشتیی پێست بەهێزئەکات و ئەیپارێزێت لە زیانەکانی ژینگە. پێکهاتەکەی سوکە و بەخێرایی هەڵئەمژرێت بەبێ ئەوەی پاشماوە بەجێبهێڵێت، ئەمەش وایکردووە کە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست گونجاو بێت، تەنانەت بە پێستی هەستیاریشەوە.
ئەم بەرهەمە لەلایەن پزیشکانی پێستەوە تاقیکراوەتەوە. هەروەها بێ بۆن و کحول و سلیکۆن و مایکرۆپلاستیک و پارابین و پارافینە.