داواکاری & گەڕاندنەوە

چۆن داواکاری بکەم؟ کڕین لە دیڤاماڕک زۆر ئاسانە. تەنیا ئەم هەنگاوانە پەیڕەوبکە:

  1. پەنجەبنێ بە ئایکۆنی هەژماردا و بچۆ ژوورەوە. ئەگەر هەژمارت نییە، هەژمارێک دروست بکە.
  2. بگەڕێ لە ستۆرەکەماندا و ئەو بەرهەمە هەڵبژێرە کە ئەتەوێت.
  3. بیخە نێو سەبەتەی کڕینەکەتەوە.
  4. پەنجەبنێ بە ئایکۆنی سەبەتەی کڕیندا و پێداچوونەوە بکە بە هەڵبژاردنەکانتدا.
  5. سەبەتەکەت بکەرەوە.
  6. ئەگەر کۆدی داشکاندن و پۆینتی سورت هەیە، ئەتوانیت بەکاریان بهێنیت بۆ بەدەستهێنانی داشکاندن.
  7. هەموو خانە داواکراوەکان پڕ بکەرەوە و داواکارییەکەت جێگیر بکە.
  8. پیرۆزە!

کڕیاری ئازیز ئەگەر ئەتەوێت بەرهەمێك بگەڕێنیتەوە، تکایە پێداچوونەوەبکە بەم خاڵانەی خوارەوەدا:

  1. سەرەتا پێویستە داوای گەڕاندنەوە لە دیڤاماڕکەوە پێشکەشبکرێت. بە پەیوەندیکردن پێمانەوە.
  2. دیڤاماڕک گەڕاندنەوەی هەر بەرهەمێک یان داواکارییەک تاکو 2 هەفتە پاش گەیاندن پەسەندئەکات.
  3. ئەگەر کڕیار پاش جێگیرکردنی داواکارییەکەی پەشیمان بووەوە یان ویستی بەرهەمێک یان چەند بەرهەمێک زیادبکات/کەمبکاتەوە بۆ داواکارییەکەی، پێویستە بەزووترین کات پەیوەندیمان پێوە بکات.
  4. ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە نەبوو کە داواکراوە، ئەوا کڕیار مافی گەڕاندنەوەی هەیە. لەم کاتەدا دیڤاماڕک بەرپرسیار ئەبێت لە چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە. بەڵام ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەنراوەتە دەستی کڕیار بەڵام چیتر ئارەزووی بەکارهێنانی لەسەر نییە، ئەوا کڕیار چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە لەئەستۆئەگرێت. بەداخەوە تێچووی شێوازی گەیاندنی یەکەمجار نابژێردرێت بەڵکو تەنیا نرخی بەرهەمەکان ئەبژێردرێت.
  5. ئەبێت بەرهەمی داواکراو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەندراوەتە دەستی کڕیار نەک هاوشێوەکەی یان بەرهەمێکی جیاواز. هەروەها نەکرابێتەوە و بەکارنەهێنرابێت. بۆ دڵنیابوون لە بەکارنەهێنراوی، پێویستە لەزگەی دڵنیایی سەر بەرهەمەکان وەک خۆی بمێنێتەوە و لێنەکرێتەوە.