سیرەمی ترشە ڕاستەوخۆکان پیڵینگ سڵوشن زە ئۆردنەری AHA 30% + BHA 2%
23000دینار نرخی پێشوو: 23000دینار.15000دینارنرخی ئێستا: 15000دینار.
گونجاوە بۆ پێستی ئاسایی و چەور و وشک و تێکەڵ.
- شێوازەکانی گەیاندن
-
هەموو ڕۆژەکانی هەفتە گەیاندن هەیە.
کاژێر 09:00 ی بەیانی - 05:00 ی ئێوارە.
شێوازەکانی گەیاندن:
- _گەیاندنی ئاسایی: 1 - 2 ڕۆژ ئەخایەنێت.
- _گەیاندنی بێبەرامبەر: 1 - 2 ڕۆژ ئەخایەنێت.
- (ئەگەر کڕین زیاتر بێت لە 60 هەزار دینار)
- (تەنیا لەنێو شاری سلێمانی)
-
هەموو ڕۆژەکانی هەفتە گەیاندن هەیە.
- گەڕاندنەوەی بەرهەم
کڕیاری ئازیز ئەگەر ئەتەوێت بەرهەمێك بگەڕێنیتەوە، تکایە پێداچوونەوەبکە بەم خاڵانەی خوارەوەدا:
- سەرەتا پێویستە داوای گەڕاندنەوە لە دیڤاماڕکەوە پێشکەشبکرێت. بە پەیوەندیکردن پێمانەوە.
- دیڤاماڕک گەڕاندنەوەی هەر بەرهەمێک یان داواکارییەک تاکو 2 هەفتە پاش گەیاندن پەسەندئەکات.
- ئەگەر کڕیار پاش جێگیرکردنی داواکارییەکەی پەشیمان بووەوە یان ویستی بەرهەمێک یان چەند بەرهەمێک زیادبکات/کەمبکاتەوە بۆ داواکارییەکەی، پێویستە بەزووترین کات پەیوەندیمان پێوە بکات.
- ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە نەبوو کە داواکراوە، ئەوا کڕیار مافی گەڕاندنەوەی هەیە. لەم کاتەدا دیڤاماڕک بەرپرسیار ئەبێت لە چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە. بەڵام ئەگەر بەرهەمی بەدەستگەیشتوو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەنراوەتە دەستی کڕیار بەڵام چیتر ئارەزووی بەکارهێنانی لەسەر نییە، ئەوا کڕیار چۆنێتی و چەندێتی تێچووی گەڕاندنەوە لەئەستۆئەگرێت. بەداخەوە تێچووی شێوازی گەیاندنی یەکەمجار نابژێردرێت بەڵکو تەنیا نرخی بەرهەمەکان ئەبژێردرێت.
- ئەبێت بەرهەمی داواکراو هەمان ئەو بەرهەمە بێت کە گەیەندراوەتە دەستی کڕیار نەک هاوشێوەکەی یان بەرهەمێکی جیاواز. هەروەها نەکرابێتەوە و بەکارنەهێنرابێت. بۆ دڵنیابوون لە بەکارنەهێنراوی، پێویستە لەزگەی دڵنیایی سەر بەرهەمەکان وەک خۆی بمێنێتەوە و لێنەکرێتەوە.
- پرسیارت هەیە لەسەر ئەم بەرهەمە؟
سیرەمی زە ئۆردنەری ترشە ڕاستەوخۆکان چارەسەری توێژاڵکردن (تەقشیر). ئەم گیراوە بەهێز و فرە کارایە تێکەڵەیەکە لە ترشی هایدرۆکسی ئەلفا و ترشی هایدرۆکسی بێتا کە پێست بەشێوەیەکی کاریگەر ئەقڵیشێنن و توێژاڵیئەکەن بۆ کردنەوەی کونیلەکان و باشترکردنی پێکهاتەی پێست. بەکارهێنانی بەردەوامی ئەم سیرەمە یارمەتی کەمکردنەوەی دەرکەوتنی هێڵە وردەکان و پەڵەی زیپکە و گۆڕینی ڕەنگی پێست ئەدات بۆ ڕەنگێکی یەکسانتر.
ئەم سیرەمە دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنە. دەوڵەمەندە بە بیبەری تاسمانی، پێکهاتەکەی خوران کەمئەکاتەوە دژە ئۆکسێنەرە.
سوودە سەرەکییەکانی بەمشێوەیەیە:
یەکەم توێژاڵکردنی پێست و دووبارە دروستبوونەوەی پێست: چڕیی بەرزی گلایکۆلیک، لاکتیک، تارتاریک، و ترشە لیمۆییەکان خانە مردووەکانی پێست لائەبات و پێستێکی گەشاوەتر و نەرمتر دەرئەخات.
دووەم پاککردنەوەی قووڵ: ترشی سالیسیلیک ئەچێتە قووڵایی کونیلەکانەوە و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی خاڵی ڕەش و پەڵە.
سێیەم ڕەنگی پێست باشتر ئەکات: بەکارهێنانی بەردەوامی ئەم سیرەمە یارمەتیی کەمکردنەوەی دەرکەوتنی هێڵە وردەکان و پەڵەی زیپکە و یەکسانکردنی ڕەنگی پێست ئەدات.
بەکارهێنان
پاش خاوێنکردنەوەی دەموچاوت، بڕێکی کەم بدە لە پێستی دەموچاوت و جوان بڵاویبکەرەوە. بەدووریبگرە لە چواردەوری چاو. لە 10 خولەک زیاتر پێوەی مەهێڵەرەوە. پاشان بە ئاوی شلەتێن بە باشی بیشۆ. هەفتەی جارێک یان دووجار لە ئێواران بەکاریبهێنە. بەدوایدا شێدارکەرەوە و دژەخۆر بەکاربهێنە.
⚠️ئاگاداری: ئەم بەرهەمە چڕیی ترشەکانی بەرزە. لەبەرئەوە بۆ پێستی هەستیار و تێکچوو گونجاو نییە بەهیچ شێوەیەک! پێشەکی لەسەر پشتە دەستت تاقیبکەرەوە بۆ دڵنیایی.
ئەکرێت حەزت لەمانەش بێت
گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست.
گونجاوە بۆ پێستی چەور و کونیلاوی و ناڕێک.
لە ئێستادا بەردەست نییە
گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست.
بەردەستە بۆ فرۆشتن
گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست لەنێویاندا پێستی هەستیاریش.
گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست.
گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست.