لەبارەی ئەم بەرهەمەوە
بۆیەی قژی لۆریاڵ پاریس پرێفرەنس. قاوەیی سروشتیی تۆخ برازیلیا 3 ڕەنگێکی درێژخایەنە و تاکو 8 هەفتە ئەمێنێتەوە. ڕەنگی درەوشاوە و چاودێریی خۆراکی تێیدا یەکدەگرن و بەرگریئەکەن لە کاڵبوونەوە و قژ بە درەوشاوەیی و نەرمییەکی ئاوریشمی ئەهێڵنەوە.

بەکارهێنان

بەکارهێنان

ڕەنگی گونجاو هەڵبژێرە: ڕەنگێکی گونجاو هەڵبژێرە کە لەگەڵ ئەنجامە دڵخوازەکەتدا بگونجێت.

ڕێنماییەکان بخوێنەرەوە: بەتەواوی ئەو ڕێنماییانە بخوێنەرەوە کە لە کەتەلۆگەکەدا هاتووە. زانیاری گرنگ لەخۆئەگرێ لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی بەرهەمەکە بەشێوەیەکی دروست و سەلامەت.

هەستیاریی پێست: دڵنیابە کە پێستت هەستیاریی نییە بە بەکارهێنانی بۆیە و ڕەنگی قژ.

ئامادەکردنی قژت: بە شامپۆیەکی سوک قژت بشۆ و دڵنیابە لە پاکی و وشکی پێش دەستپێکردنی بەکارهێنانی.

جل و بەرگی خۆپارێزی لەبەربکە: جلێکی کۆن یان بەکارهاتوو لەبەربکە یان سەرشانی ڕەنگکردنی قژ بەکاربهێنە بۆ پاراستنی جلەکانت لە پڕژە یان دڵۆپەی ڕەنگەکە یاخود ڕژانی بەڕێکەوت.

ڕەنگەکەی لێبدە: بەپێی ڕێنماییەکان ڕەنگەکە تێکەڵبکە و بەوریاییەوە بیدە لە قژت. ئەو دەستکێشانە بەکاربهێنە کە لە پاکەتەکەدا دابینکراوە بۆئەوەی دەستەکانت پەڵاوی نەبن.

ئاگاداری کات بە: کاتەکانی پێشنیارکراوی ڕێنماییەکان جێبەجێبکە کە لە کەتەلۆگەکەدا ئاماژەی پێ کراوە. تایمەری مۆبایلەکەت دابنێ بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە لەو کاتە تێناپەڕێت.

شۆردن: کاتێک ماوەی مانەوەی ڕەنگەکە بە قژتەوە تەواو بوو، قژت بەباشی بشۆ تا ئاوەکە ڕوونئەبێتەوە. شامپۆ بەکارمەهێنە. بۆ خۆراک پێدان و شێدارکردنی قژت ئەو کۆندیشنەرەی کە دابینکراوە بەکاربهێنە.

چاودێری دوای ڕەنگ: دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی شامپۆ بۆ ماوەی لانیکەم 24-48 کاژێر دوای ڕەنگکردن، بۆئەوەی ڕەنگەکە بەباشی خۆی بگرێت بە قژتەوە و زیاتر بمێنێتەوە. ئەتوانیت شامپۆی تایبەت بە قژی ڕەنگکراو بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی ڕەنگەکە.

لەبیرت بێت ئەگەر دڵنیا نیت لە پرۆسەکە یان هەر نیگەرانییەکت هەیە، ئەتوانیت داوای یارمەتی لە ئارایشتکارێک یان کەسێکی شارەزا بکەیت.

پرسیارت هەیە لەسەر ئەم بەرهەمە؟

نامە بنێرە لە:

Instagram Messenger

لۆریاڵ پاریس پرێفرەنس. قاوەیی سروشتیی تۆخ برازیلیا

قاوەیی سروشتیی تۆخ برازیلیا 3

نرخی خۆی: 17,500 دینار.نرخی ئێستا: 7,000 دینار.

بەش: