کرێمی دژەپیربوونی نیوترۆجینا کرێمێکی شێدارکەرەوەی ڕۆژانەیە کە بەرەنگاری نیشانە دیارەکانی پیربوونی پێست ئەبێتەوە و پێست بەخێرایی هەڵیئەمژێت. ڕێتینۆڵ و دەرهاویشتەی گەڵای میرتل و ترشی هیالۆرۆنیک وائەکات پێست گەنجتر و تەندروستتر دەربکەوێت. وەک; کەمبوونەوەی چرچ و لۆچی، نەرمکردنی پێست، چارەسەری وشکبوونەوە و پەڵەی سەر پێست. جگە لەوەش ڕەنگی پێست باشتر و یەکسانتر دەرئەخات و شێداری دابینئەکات. پێکهاتە ناوازەکەی ڕێتینۆل ئەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین لە پێستدا. هەروەها فاکتەری پاراستنی خۆر 15 لەخۆئەگرێت بۆ پاراستنی پێست لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر.