جیاوازی لەنێوان تۆنەر و ئاوی میسێلار

کاتێک باس لە چاودێریی پێست ئەکرێت، کۆمەڵێک بەرهەمی زۆر لەبەردەستدان کە یارمەتیدەرمان ئەبن بۆ بەدەستهێنانی پێستێکی تەندروست و درەوشاوە. دوو بژاردەی بەناوبانگ کە زۆرجار خەڵکی سەرلێشێواو ئەکەن بریتین لە تۆنەر و ئاوی میسێلار. لەکاتێکدا هەردوو ئاوی تۆنەر و میسێلار لە ڕۆتینەکانی چاودێری پێستدا بەکارئەهێنرێن، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز خزمەتئەکەن و تایبەتمەندیی جیاوازیان هەیە.

تۆنەر بەرهەمێکی شلە وەک ئاو بۆ چاودێریی پێست بەکارئەهێنرێت کە بەشێوەیەکی گشتی دوای خاوێنکردنەوەی دەموچاو بەکارئەهێنرێت. ئەرکی سەرەکی بریتییە لە هاوسەنگکردنی ئاستی پی ئێچ (ترشی)ی پێست و لابردنی هەر پیسییەکی بەجێماوە و ئامادەکردنی پێستە بۆ بەرهەمەکانی تری چاودێریی پێست. زۆرجار تۆنەرەکان پێکهاتەی وەک  ترشی گڵایکۆلیک یان ئاوی گوڵ لەخۆئەگرن کە یارمەتیدەرن بۆ بچوککردنەوە و خاوێنکردنەوەی کونیلەکان و شێدارکردنی پێست و بەرەوپێشبردنی ڕەنگێکی ڕوونترە. بەشێوەیەکی باو لەلایەن ئەو کەسانەوە بەکارەهێنرێ کە پێستیان چەورە یان تووشی زیپکە بووە.

لە لایەکی ترەوە، ئاوی میسێلار گیراوەیەکی شلە وەک ئاو کە بۆ پاککردنەوەی پێست و لابردنی مەیکەپ و پیسی و چەوری پێست بەکارئەهێنرێت. لە میسێلار پێکهاتووە، کە پێست ڕزگارئەکات لە گەردیلە بچووکە زیادەکانی چەوری و پیسیەکان ڕائەکێشێ بەبێئەوەی پێست وشکبکاتەوە. ئاوی میسێلار بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە، بە پێستی هەستیاریشەوە، چونکە سووکە و پێویستی بە شۆردنیش نییە پاش بەکارهێنان.

لە کاتێکدا تۆنەر و ئاوی میسێلار ئامانجی جیاوازیان هەیە، بەڵام هەردووکیان ئەتوانن سوودبەخش بن بۆ ڕۆتینی چاودێریی پێستت. تۆنەر یارمەتیی هاوسەنگی پێست ئەدات و ئامادەیئەکات بۆ بەرهەمەکانی تری چاودێریی پێست، هاوکات ئاوی میسێلار بەشێوەیەکی کاریگەر پێست پاکئەکاتەوە لە مەیکەپ. بەپێی جۆری پێستت و خواستەکانت، ئەتوانیت هەردوو بەرهەمەکە بخەیتە نێو ڕۆتینی ڕۆژانەی چاودێریی پێستتەوە.

لە کۆتاییدا، تۆنەر و ئاوی میسێلار دوو بەرهەمی جیاوازی چاودێریی پێستن و ئەرکی جیاوازیان هەیە. تۆنەر بەکارئەهێنرێت بۆ هاوسەنگکردنی ئاستی ترشیی پێست و ئامادەکردنیەتی بۆ بەرهەمەکانی تری چاودێریی پێست، هاوکات ئاوی میسێلار پاککەرەوەیەکی نەرمە بۆ لابردنی مەیکەپ. بە تێگەیشتن لە جیاوازیی نێوان ئەم دوو بەرهەمە، ئەتوانیت ئەو بەرهەمە هەڵبژێریت کە بەباشترین شێوە لەگەڵ پێداویستییەکانی چاودێریی پێستتدا ئەگونجێت.

چاودێریی پێست و قژ بۆ هەموو تەمەنێک
سوودەکانی ئاو خواردنەوە بۆ پێست
 
دڵخوازەکانم
بەشەکان